Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:36

تورکیا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران ناپچڕێنین 

توركیا: دژی سزاكانی سەر ئێرانین
کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا جەختی كردەوە كە ئێرانیش وەك ئەمریكا هاوپەیمانی ستراتیژی توركیایەو وتیشی پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ هاوپەیمانەكان پێچەوانەیە لەگەڵ سەربەخۆیی پەیوەندییەكانی وڵاتان.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، ئەو وتانەی ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە لەئەنكەرە هات، بەر لە بەشداریكردن لە دەیەمین كۆبونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی ئابوورییە نوێكان.

ئەردۆغان وتی” ئێمە بەرهەمی تایبەت لەئێرانەوە هاوردە دەكەین. ئەگەر هێنانی ئەو بەرهەمانە رابگرین، چ كەسێك گەرمای ماڵەكانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەم دابین دەكات.”

له‌ لایه‌كی تره‌وه وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند وڵاتەكەی بە بەرپرسانی ئەمریكا وتوە كە دژی سزاكانی ئەمریكایە لەسەر ئێران و ئەنكەرە پابەندنییە بە جێبەجێكردنیانەوە.

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئازەربایجان رایگەیاند” ناچار نین پابەندبین بەو سزایانەوە كە وڵاتێك بەسەر وڵاتێكی دیكەدا دەیانسەپێنێت.

وتیشی”چەند كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ئەمریكا لە ئەنكەرە ئەنجامدا و بە راشكاوی پێمانوتن كه‌ توركیا لە ئازەربایجان، ئێران، روسیا و عێراقەوە نەوت و غاز دابین دەكات. ئەگەر ئێستا لەئێران نەوت نەكڕین، لەكوێوە ئەو پێداویستییەمان دابین بكەین.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.