Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:39

ئازاد جندیانی کتێبی"هه‌ڵاتن له‌ سه‌ربه‌خۆیی" چاپ و بڵاوکرده‌وه‌

ئێمه‌ی كورد ئێستا له‌ قۆناغێكداین پێی ده‌ڵێین قۆناغی دوای ڕیفراندۆم
کوردستان TV
100%

به‌ سپۆنسه‌ریی ده‌زگایی میدیایی (باس) ڕێوڕه‌سمی نمایییش و واژۆكردنی كتێبی (هه‌ڵاتن له‌ سه‌ربه‌خۆیی) له‌ نووسینی ئازاد جندیانی، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد، له‌ هۆتێل كاپیتۆڵ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی كورد و چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 2018/7/25 ده‌ستی پێكرد و له‌ سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌رهه‌م عه‌لی، سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (باس)، وێڕای به‌خێرهاتنی میوان و ئاماده‌بوان، باسی له‌ گرنگی و هۆكاره‌كانی سپۆنه‌ریی كتێبی (هه‌ڵاتن له‌ سه‌ربه‌خۆیی) له‌لایه‌ن ده‌زگای مدیایی (باس)ه‌وه‌ كرد و وتی: "یه‌كه‌م هۆكار گرنگیی و بایه‌خدانه‌ به‌ ناورۆكی كتێبه‌كه‌ كه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌ و هۆكاری دووه‌م، پێگه‌ و كه‌سایه‌تیی كاك ئازادا جندیانی كه‌ جیا له‌ كار و چالاكییی سیاسی و به‌رده‌وام له‌ بواری نووسیندا ده‌ستێكی دیاری هه‌بووه‌ و ناوه‌رۆكی نووسینه‌كانی جێگه‌ی مشتومڕ و بایه‌خن"

دواتر له‌لایه‌ن سۆران سێوكانی وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌، درێژه‌ی پێدرا و له‌ وته‌یه‌كدا باسی له‌ دروستبوونی بیر و هزری سه‌ربه‌خۆیی له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی كوردستان له‌ چه‌ند قۆناغ و بڕگه‌یه‌كدا كرد و قۆناغی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی وه‌ك خاڵ و بڕیارێكی گرنگی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان وه‌ف و پێناسه‌ی كرد.

ئازاد جندیانی، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار گوتی: ئێمه‌ی كورد ئێستا له‌ قۆناغێكداین پێی ده‌ڵێین قۆناغی دوای ڕیفراندۆم، جا پێمان خۆش بێت، یان ناخۆش، كه‌ ئه‌مه‌ قۆناغێكی جیاوازه‌ له‌ چل ساڵی ڕابردوو، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ له‌مه‌ودوا كورد له‌وه‌ ناترسێ كه‌ بڵێت من سه‌ربه‌خۆییم ده‌وێت، كه‌ من به‌ چڕی له‌م كتێبه‌دا جه‌ختم له‌سه‌ر كردووه‌."

هه‌روه‌ها گووتی:خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌ سه‌د ساڵی ڕابردووه‌وه‌ ده‌ست پیده‌كات، كه‌ بزووته‌نوه‌ی كورد به‌ قۆناغی كۆلۆنیالیزم تێپه‌ڕ ده‌كات، دواته‌یش قۆناغی پۆست كۆلۆنیالیزمیشی تێپه‌ڕاندووه‌، هه‌روه‌ك هینده‌ستان كه‌ ژێرده‌ستی به‌ریتانیا بووه‌ و دوایی ڕزگاری بوو و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست هێنا"

ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ ئێمه‌ی كورد به‌ هه‌ردووباری خراپی و باشییه‌كانی ئه‌ورووپا گیرۆده‌ین، هه‌وڵمان داوه‌ شۆڕش و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ده‌ستكاری كردووه‌، هه‌تا وه‌ك و هاوشێوه‌ی كاڵا و بیرۆكه‌ی ئه‌ورووپی بێت، من له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵم داوه‌، كورد له‌مه‌ودا ده‌بێ خاوه‌نی هزر و فكری خۆماڵی بێت،چونكه‌ كورد زۆر ده‌مێكه‌ ه‌رگری ده‌كات، به‌ڵام ئایا هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌رگرییه‌ی كورد وه‌ك چه‌مك و پێناسه‌ی تایبه‌ت و وه‌ك ئادگای خۆی ناودێر و پێناسه‌ كراوه‌، ئایا خاڵه‌ به‌هێه‌كانی كامانه‌ن و چه‌نده‌یان له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی و توخمه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی دێته‌وه‌.

دواتر نووری بێخاڵی، بابه‌تێكی "ئیسماعیل ڕواندزی"ی خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی كتێبی "هه‌ڵاتن له‌ سه‌ربه‌خۆیی" نووسرابوو.

له‌ به‌شێك له‌و بابه‌ته‌ددا هاتووه‌: "له‌م كتێبه‌دا ده‌گاته‌ ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌ هه‌رچه‌ند داگیركه‌ران پرسی سه‌ربه‌خۆییان ڕاگرتووه‌، به‌ڵام هۆكارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ململانێی چه‌مكه‌كان و هاوكات ئه‌و فكره‌ به‌لاڕێداچوانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ خۆیان ڕێگرێكی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا".

له‌ به‌شێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: "كورد له‌ قۆناغی ڕیفراندۆمدا هه‌نگاوێكی گرنگ و چاره‌نووسسازی هه‌ڵێنا و ئێستا كه‌له‌ قۆناغی دوای ڕیفراندۆمدانی، پرسی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ریك ئه‌قڵانی و پته‌وتر ده‌بێت و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كان خه‌ریكه‌ن ده‌ڕه‌وێنه‌وه‌".

پاشان له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا به‌شداربوان له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ و پرسی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیان خسته‌ به‌رباس.

له‌كۆتاییدا ئازاد جندیانی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، به‌ واژۆی خۆی، كتێبه‌كه‌ی به‌سه‌ر نووسه‌ر و ئاماده‌بواندا دابه‌ش كرد..

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.