خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ پلانی ئێره كارێكی ئاسان نییه، من هه‌وڵده‌ده‌م به‌درێژایی كاركردنم به‌هه‌مان ستایلی پێشوو به‌رده‌وامبم، به‌ڵام لێره شته‌كان جیاوازن. له ئینگلته‌را تۆپ هه‌میشه به ئاسمانه‌وه‌یه، كه‌متر ده‌بینیت تۆپ له‌سه‌ر چیمه‌نه‌كه بێت، ئه‌مه كارێكی قورسه بۆ من، تا به ئاسانی بتوانم خۆمی له‌گه‌ڵدا بگونجێنم، به‌ر له هاتنم بۆ ئێره و ئه‌وكاته‌ی له ئه‌ڵمانیابووم (چاڤی ئه‌لۆنسۆ) ئاگاداری كردمه‌وه، كه ده‌بێت خۆم له‌گه‌ڵ تۆپه به‌رزه‌كاندا ڕابهێنم، ئه‌مه‌م به‌لاوه سه‌یر بوو، من هه‌رگیز به‌وشێوه‌یه كارم نه‌كردووه، له ئیسپانیا یاریزانه‌كان هه‌وڵیانده‌دا به‌پێی ئاستی زیره‌كیی خۆیان یاریی بكه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی مۆندیال و یۆرۆ ببه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها یانه‌كانیشیان توانیان ببنه پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و ده‌ست به‌سه‌ر نازناوه‌كاندا بگرن. زۆربه‌ی ڕاهێنه‌رانی جیهان له‌و حاڵه‌ته‌دان، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه بۆ من. ئێستا ته‌نها بیر له یه‌كه‌می ناكه‌مه‌وه، به‌ڵكو بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه زیاتر له یاریكردنیان تێبگه‌م و هه‌میشه خه‌یاڵم لای یاریزانه‌كانه، یاخود ده‌مه‌وێت كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكه‌م به تۆپ و بێ تۆپ له یاریگادا ڕۆڵیان هه‌بێت، دیاره ئه‌مه‌ش پێویستی به‌كاتی زیاتر و قوڵبوونه‌وه له‌شێوه‌ی یاریی ئه‌م خوله و خوله‌كانی دیكه هه‌یه.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.