وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مەسعوود ئۆزێل ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی وەرگیراون، دوای راگەیاندنی وازهێنانی یەکجارەکی لە یاری نێودەوڵەتی لەلایەن مەسعوود ئۆزێلەوە، چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەنجامدا.
مەسعوود ئۆزێل کە بەڕەچەڵەک تورکیایە لە روونکردنەوەیەکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن بۆهەڵبژاردەی ئەڵمانیا راگەیاند کە ٩٢ یاری بۆ ئەو هەڵبژاردە ئەنجامداوە و تیایدا ٢٣ گۆڵیشی تۆمارکردووە.
ئۆزێل لە روونکردنەوە گوتبوی : هەست بە بێڕێزی و رەگەزپەرستی دەکەم. چیتر ناتوانم نێونەرایەتی ئەڵمانیا بکەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. من کاتێک درێسی ئەو هەڵبژاردەیەم پۆشی شانازیم پێوەدەکرد. بەڵام چیتر ناتوانم ئەو هەستثم هەبێت. بڕیارێکی لەو شێوەیە زۆر قورسە لەبەر ئەوەی هەموو کات ئەوەی لە توانام دابووە بۆ هاورێکانم ، راهێنەرەکەم و تەواوی ئەڵمانیا پێشکەشم کردووە. بەڵام دەستەی باڵای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا رێز لە وە ناگرێت کە من خەڵکی تورکیام من دەخاتە نێو پڕوپاگەندەی سیاسی. ".
AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.