Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:20

به‌ڤیدیۆ.. چۆنیه‌تی لابردنی ڕێکلامه‌ بێزارکه‌ره‌کان

په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر جۆره‌ها ڕێگا
کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌ كێشه‌ به‌ردوامه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان به‌ تایبه‌ت به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید بریتیه‌ له‌ بوونی ڕێكلامه‌ بێزاركه‌ره‌كان كه‌ زۆرجار به‌كارهێنه‌ران بێزارده‌كات له‌ كاتی به‌ كار هێنانی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان و یاری كردن  و به‌كارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان و كردنه‌وه‌ی وێب گه‌ڕه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی په‌یوه‌ست كردنی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان به‌ هێڵێ ئینته‌رنێت.

زۆرجار به‌كار هێنه‌ران بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ڕێكلامه‌ بێزاركه‌ره‌كان و سڕینه‌وه‌یان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر جۆره‌ها ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بێت له‌و ڕێكلامه‌ بێزار كه‌رانه‌  له‌ كاتێك دا ئه‌و ڕێكلامانه‌ زۆربه‌ی جار پێویستیان به‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه‌ بۆ نه‌هێشتنیان ته‌نها به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده‌ ده‌توانی  ڕێكلامه‌ بێزاركه‌ره‌كان بسڕنه‌وه‌ له‌ ناو مۆبایله‌كانتان.

بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ ئه‌مرۆ فێركاریه‌كمان بۆ ئاماده‌كردون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان ڕێكلامه‌ بێزاركه‌ره‌كان بسڕنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن.

 

 

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.