Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:27

50 کۆچبه‌ری نایاسایی که‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتبوون له‌ تورکیا ده‌ستگیرکران

له‌ شارۆچكه‌ی باشكاله‌ سه‌ربه‌ پارێزگای وان
کوردستان TV
100%

50 كۆچبه‌ری بیانی كه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتبوونه‌ ناو خاكی توركیا له‌ شارۆچكه‌ی باشكاله‌ سه‌ربه‌ پارێزگای وان ده‌ستگیركران.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان وه‌رگیراوه‌ له‌ میانه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی تیمه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌، له‌نزیك گوندی ئێشمه‌ پنار له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ل ئێران، گرووپێك كۆچبه‌ری نایاساییان به‌دیكردووه‌.

سه‌ره‌نجام 50 كۆچبه‌ری نایاسایی كه‌ پێنجیان منداڵ و شه‌شیان ژن بوون و هاووڵاتیی ئه‌فغانستان و پاكستان بوون، ده‌ستگیركراون.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.