Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:27

ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى سزاى توند به‌سه‌ر تورکیادا ده‌کات

توركیا قەشەیەکی ئەمەریکی دەستگیرکردووه‌
کوردستان TV
100%

دۆنالد ترامپى سەرۆکی ئەمەریكا رایگەیاند؛ واشنتۆن سزای گەورە بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت، ئه‌مه‌ش بەهۆی دەستگیرکردنی قەشەیەکی ئەمەریکی له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ دێت.

ترامپ لەرێگەی تویتەرەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەندرۆ براسۆن کە قەشەیەکی ئەمەریکییە، بێتاوانە و پێویستە دەستبەجێ ئازاد بکرێت، بە پێچەوانەوە سزای گەورە بەسەر تورکیادا دەسەپێنن.

ئەو لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوەی هات كه‌ دوێنێ چوارشەممە دادگای ئزمیر بڕیاریدا بە بەندکردنی ئەندرۆ براسۆن لەنێو ماڵەکەی لەبری ئەوەی لەنێو بەندینخانە زیندانی بکرێ، لەگەڵ چاودێریکردنی ئەمنی و دادوەریی.

برانسۆن، قەشەیەکی ئەمەریکییە و ماوەی زیاتر لە (20) ساڵە لە تورکیا دەژی، لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی (2016)ەوە دەستگیرکراوە و تورکیا تۆمەتی ئەوەی داوەتە پاڵ کە ناوبراو هاوکاری فەتحوڵا گولەن کردوە و جگە لەوەش پشتیوانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی کردوە.

پێشتریش مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورسی کردبو لە تورکیا، بەهۆی بەردەوامی ئەو وڵاتەوە لە دەستگیرکردنی ئەو قەشەیە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.