له نوێترین به‌رهه‌میدا كۆمپانیای " سامسۆنگ " به كوالێتییه‌كی زۆر باش به‌هێزترین كاتژمێری زیره‌كی خسته بازاره‌وه .
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " theverge " دا هاتووه ، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دروست نه‌كردنی كاتژمێری زیره‌ك سامسۆنگ له كۆتاییه‌كانی مانگی تهمووز یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین كاتژمێره زیره‌كه‌كانی به‌ناوی "Galaxy Watch" ه‌وه خسته بازاڕه‌كانه‌وه .
ئه‌م كاتژمێره زیره‌كه زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و دیزاینێكی ناوازه دروست كراوه كه به چه‌ند ڕه‌نگێكی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ڕه‌نگه‌كانی "گۆڵد، سلڤه‌ر، سپی، ڕه‌ش، سوور و زه‌رد" ئه‌مه‌یش وایكردووه ببێته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه .
كۆمپانیای سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی ناسراوی جیهانییه له وڵاتی كۆریای باشوور و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له جیهاندا ، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1938 له ولاتی كۆریای باشور دامه‌زراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.