Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:07

ئه‌مشه‌و درێژترین مانگی خوێناوی ببینه‌

له‌یه‌ك كاتدا خۆر و زه‌وی و مانگ له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ ده‌بن
کوردستان TV
100%

درێژترین دیارده‌ی مانگیران یاخود مانگی خوێناوی ئه‌م شه‌و بۆ ماوه‌ی 103 خوله‌ك به‌رده‌وام ده‌بێ،

زانیاریه‌ فه‌له‌كناسییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكی نیوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی ده‌توانن ئه‌و دیارده‌یه‌ ببینن.

هۆكاری درێژی ماوه‌ی مانگیرانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ئه‌و كات مانگ به‌ناو سێبه‌ری تاریكی زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت كه‌ به‌”umbra” ناسراوه‌، هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی مانگ به‌شێوه‌یه‌كی سوورباو بدره‌وشێته‌وه‌ و ببێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی “مانگی خوێناوی”.

به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌ كاتی مانگگیرانه‌كه‌دا مه‌ریخ به‌ ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت و ڕه‌نگی مانگ ده‌گۆڕێت بۆ سوور، له‌یه‌ك كاتدا خۆر و زه‌وی و مانگ له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ ده‌بن و سێبه‌ری زه‌وی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر مانگ و ڕێگر ده‌بێت له‌ گه‌شتنی ڕووناكی.

سه‌رچاوه‌كان/ ئاژانسی هه‌واڵه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.