Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:24

به‌ڤیدیۆ.. نه‌جلا فه‌یلی کلیپی (به‌زه‌یی) بڵاو کرده‌وه‌

یوسف له‌شكری كاری ده‌رھێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌
کوردستان TV
100%

نه‌جلا فه‌یلی، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، یه‌كه‌مین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناویبڵاو كرده‌وه‌

دینا، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و ھه‌ڵكه‌وت زاھیر، ھونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر، ئاوازی بۆ ئاماده‌ كردووه‌، ھه‌روه‌ھا فه‌رشاد ڕۆسته‌می كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ كردووه‌، یوسف له‌شكری كاری ده‌رھێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

نه‌جلا چه‌ند مانگێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری ھونه‌ری كردووه‌ و ئه‌و كلیپه‌ یه‌كه‌مین به‌رھه‌می ھونه‌ریه‌تی، بڕیاره‌ له‌ بواری ھونه‌ریدا به‌رده‌وام بێت و ھه‌ڵكه‌وت زاھیر كاره‌ ھونه‌رییه‌كانی بۆ ده‌كات.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.