Erbil 38°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:11

دان به‌خۆتان بگرن

هه‌مووتان هه‌ستان به‌بێزاری كرد
کوردستان TV
100%

ووتیان كورته‌ فلیمێك كه‌ماوه‌كه‌ی ته‌نها ده‌ خووله‌كه‌ خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فلیمی له‌جیهان به‌ده‌ست هێناوه‌ بۆیه‌ بڕیار درا له‌سینه‌ما نمایش بكرێت.
 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕیكلامێكی زۆری بۆ كرا هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌ بوون له‌سینه‌ما چاوڕوانی ده‌ست پێكردنی فلیمه‌كه‌ بوون فلیم، ده‌ستی پێ كرد بۆ ماوه‌ی شه‌ش خوله‌ك ته‌نها سه‌قفی ژوورێكی نیشان دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتی تر پێشان بدان خه‌ڵكه‌كه‌ زۆر بێزار بوو هه‌ندێك ویستیان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ندێكی تر ووتیان توخوا ئه‌وه‌ كه‌ی فلیمه‌ به‌لاش كاتی خۆمان به‌فیڕۆ دا له‌ناكاو زوومی كامێراكه‌ جوڵا بۆ خواره‌وه‌ به‌ره‌و زه‌وی كه‌تیایدا مێرد منداڵێك له‌سه‌ر پشت كه‌وتبوو تووشی ئیفلیجی ببوو به‌هۆی بچرانی دڕكه‌ په‌تكی (الحبل الشوكی.
)

له‌كۆتایی فلیمه‌كه‌ نوسرابوو ته‌نها بۆ ماوه‌ی هه‌شت خوله‌ك دیمه‌نی ئه‌م سه‌قفه‌مان نیشان دان كه‌ ئه‌م منداڵه‌ هه‌موو ساته‌كانی ژیانی به‌ناچاری به‌سه‌یر كردنی ئه‌م دیمه‌نه‌ به‌سه‌ر ده‌بات، كه‌چی ئێوه‌ نه‌تان توانی ته‌نها هه‌شت خوله‌ك به‌رگه‌بگرن ودان به‌خۆتان بگرن هه‌مووتان هه‌ستان به‌بێزاری كرد ،بۆیه‌ پێویسته‌ به‌های هه‌موو چركه‌یه‌ك بزانن له‌ژیانتان كه‌چه‌نده‌ گرنگه‌ .

ئا/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.