لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهرى كوردستان تیڤى نێردراوه بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لە هەڵمەتێكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارو هێزە تایبەتەكەی پۆلیسی سلێمانی و لیژنەیەكی گەشتوگوزار 9 یانەی شەوانە داخران .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، لهماوهی 10 ڕۆژدا لیژنەی گەشتوگوزار گەڕان و پشكنینی یانە شەوانەكانی سنوری سەرچنارو ڕاپەڕینی ئهنجامدا 9 یانەی شەوانە بۆ ڕۆژ داخران .
پۆلیس ڕاشیگهیاند داخستنی ئەم یانە لە كاتیدایە كەپابەند نەبوون بەڕێنماییەكانەوە و ماوەیەك لەمەوبەر چەند ڕوداوێكی تەقەكردن لەوناوچانە ڕویداوە و پێشتریش لەویانانەدا دەستگیراوە بەسەر چەندین پارچە چەك و دوو دەمانچەدا .
هەروەها لە 17ی7 واتا لەكاتی دەستپێكردنی هەڵمەتەكەوە تا ڕۆژی 27ی7 لەسنوری گەڕەكی سەرچنار تەنها یەك ڕوداوی شەڕكردن هەبووەو سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو ڕوداوەش دەستگیركراون و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.