Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:04

دادگای لاهای: رێککه‌وتی به‌دواداچوونی سکاڵاکه‌ی ئێران  له‌ ئه‌مریکا دیاریکراوه‌

دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهای كه‌ به‌رزترین دیوانی دادوه‌رییه‌ له‌ناو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا
دادگای لاهای
کوردستان TV
100%

دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهای رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و سكاڵایه‌ی كه‌ ئێران له‌ ئه‌مریكای كردووه‌ به‌ هۆی نوێكردنه‌وه‌ی سزای نوێی واشنتن بۆسه‌ر تاران سه‌باره‌ت به‌ پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته‌، رێكه‌وتی به‌دواداچوون به‌ دۆسییه‌كه‌ی دیاریكراوه‌.

كۆماری ئیسلامیی ئێران 16ـی ئه‌م مانگه‌ سكاڵایه‌كی خسته‌ به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهای كه‌ تیایدا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تاوانباره‌ كراوه‌ به‌ ده‌رچوون له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و ڵاتانی زلهێزی جیهان و هه‌روه‌ها تاوانباریش كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تارانه‌وه‌، كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه‌ سزای نوێی خراوه‌ته‌سه‌ر.

دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهای كه‌ به‌رزترین دیوانی دادوه‌رییه‌ له‌ناو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ سكاڵاكه‌ی ئێران له‌ رۆژانی 27 تا 30 مانگی ئۆگست واته‌ مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.