Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 07:09

سووده‌کانی خواردنی هه‌نجیر بزانه‌

ئه‌وانه‌ی كێشیان زۆره‌ ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن
کوردستان TV
100%

هه‌نجیر یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ نایابه‌كان كه‌ كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان زۆر گونجاوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م میوه‌یه‌،وه‌ زۆربه‌ی جوتیاره‌كانی ئێمه‌ش هه‌نجیر له‌ باخه‌كانیان به‌رهه‌م ده‌هێنن و ده‌یچێنن.

هه‌نجیر سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستی یه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ، پێویسته‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌  گرینگی به‌ خواردنی ئه‌م میوه‌یه‌ بدات، له‌ سووده‌ هه‌ره‌ گرینگه‌كانی هه‌نجیرئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن .

یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالسیۆم و مه‌گنیسیۆم بۆ به‌هێز كردنی ئێسك .هه‌نجیر سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستی یه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ، پێویسته‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌  گرینگی به‌ خواردنی ئه‌م میوه‌یه‌ بدات، له‌ سووده‌ هه‌ره‌ گرینگه‌كانی هه‌نجیرئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن .

دووه‌م:  بڕێكی زۆر له‌ ڕیشاڵی تێدایه‌ كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رس كاری خۆی بكات.

سێیه‌م: گرینگی یه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كێشیان زۆره‌ ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن .

چواره‌م: ده‌بێته‌ هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی خانه‌ شێرپه‌نجه‌یی یه‌كانی مه‌مك و كۆڵۆن و پرۆستات .

پێنجه‌م :  كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن .

شه‌شه‌م: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ به‌كتریا و ڤیتامین و كانزا وه‌ سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات .

حه‌وته‌م: ئه‌م میوه‌یه‌ گرینگه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌نسۆلین به‌هۆی بوونی پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم وه‌ یارمه‌تی جێگیر بوونی ده‌ردانی ئه‌نسۆلین ده‌دات.

ئا/ به‌یان حه‌سه‌ن

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.