Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:22

له‌ مه‌ریخ ئاو دۆرزایه‌وه‌

ئاوه‌كه‌ی سه‌ر مه‌ریخ ده‌ریاچه‌یه‌كه‌ له‌ ژێر سه‌هۆڵه‌كانی جه‌مسه‌ری باشووری ئه‌م هه‌ساره‌یه‌
له‌ مه‌ریخ ئاو دۆرزایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

زانایانی گه‌ردوونناسیی ده‌ڵێن: هه‌ندێك نیشانه‌یان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كه‌وتووه‌ته‌ به‌رچاو كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر شوێنپێی ئاو له‌م هه‌ساره‌یه‌ ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی نیشانه‌كان و بۆچوونی ئه‌وان، ئاوه‌كه‌ی سه‌ر مه‌ریخ ده‌ریاچه‌یه‌كه‌ له‌ ژێر سه‌هۆڵه‌كانی جه‌مسه‌ری باشووری ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ و درێژاییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو ئاشكرایان كردبوو كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ئاو به‌شێوه‌ی په‌ڕاكه‌نده‌ و له‌ چه‌ندین شوێنی دوور له‌ یه‌كتر له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌نده‌ پته‌و له‌سه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆر و به‌ پانتاییه‌كی ئه‌وه‌نده‌ فراوان له‌سه‌ر خاكی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌ستێنی وشكبووی ئه‌و ده‌ریاچانه‌ی كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی گه‌ردوون ناسییه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ دۆزرابوونه‌وه‌، بۆ زانایانی بواره‌كه‌ی سه‌لماندبوو كه‌ ئاو له‌سه‌ر مه‌ریخ هه‌بووه‌، به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌شیان بۆ روون بوویه‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی ناسكیی به‌رگه‌ هه‌وای ئه‌م هه‌ساره‌یه‌، ژینگه‌كه‌ی ساردتر بووه‌ و زۆربه‌ی ئاوه‌كان له‌ژێر چینه‌ سه‌هۆڵه‌كاندا قه‌تیس ماون.

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكردی مارسیس نه‌یتوانیوه‌ قوڵایی ئه‌و ئاوه‌ ده‌ربخات، به‌ڵام به‌ مه‌زه‌نده‌ی ئه‌و زانایانه‌ قوڵایی ئاوه‌كه‌ نزیكه‌ مه‌ترێك ده‌بێت و ئاوێكه‌ كه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌ هه‌بووه‌ و له‌ ژێر سه‌هۆڵه‌كانی جه‌مسه‌ری باشووری هه‌ساره‌كه‌ قه‌تیس بووه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كان درووست بووبێت.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.