لۆپێتیگی له پێشوودا ڕاهێنه‌ری هیچ تیپێكی گه‌وره‌ی نه‌كردووه، یاخود له‌گه‌ڵ سۆپه‌ر ستاره‌كان زۆر به‌ر یه‌كه‌وتنی نه‌بووه، ئێستا ئه‌و كه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵه ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاری زۆر بۆته‌وه، به تایبه‌تی كه تیپه‌كه‌ی هه‌موو وه‌رزێك چاوه‌ڕوانی به‌هێزترین یارییه‌كانی ئاوروپایه، كه‌چی ئه‌و كاری یه‌كه‌می له تیپه‌كه‌دا ده‌یه‌وێت ستایلی یاریكردنی یانه‌كه بگۆڕێت، كه پێشتر زێدان به چه‌ندین شێوازی كلاسیكی و به‌پێی شێوازی یاریی ڕكابه‌ره‌كانی مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م ڕاهێنه‌ره زیاتر سه‌ر به قوتابخانه‌ی یاریی گشتگیره و هه‌ندێك ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ مه‌ته‌دۆره‌كان به‌وجۆره هه‌یه. لۆپێتیگی بۆچوونی وایه هه‌موو یاریزانه‌كان په‌یوه‌ستبن به تۆپه‌وه، نه‌ك هه‌ریه‌كه ته‌نیا له بازانه‌ی یاریكردنی خۆیدا بێت، به‌مه‌ش كاتێك ته‌ماشای پێكهاته‌ی ئێستای ڕیاڵ ده‌كه‌ی ئه‌سته‌مه به‌و كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌یه‌ی ته‌مه‌نیان زیاد له (33) ساڵه بتوانرێت ئه‌مه بكرێت، له‌كاتێكدا پلانی ڕاهێنه‌ركه پێویستی به توانای جه‌سته‌یی زۆر هه‌یه، كه‌چی كاتێك سه‌یری (مارسیلۆ، بێڵ، ڕامۆس، مۆدریج، بنزیما، كرۆس) ده‌كه‌ی یه‌ك ناگرنه‌وه له‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر پلانی بۆ داناوه و سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ست ده‌كات به ڕاكردنی زۆره‌وه.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.