به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ده‌ب دۆستان ، سه‌رنووسه‌ر ، نووسه‌ری بڵاوكراوه كوردییه‌كان ، شاره‌زایانی بواری راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ، له شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سیمینارێكدا یادی 120 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رزراگیرا .
ئه‌م سیمیناره له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان له‌سه‌ر خه‌سارناسی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له دوو به‌شدا به‌رێوه‌چوو ، بە گوتەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەن ئەم بەشداربوونە باشترین پاڵنەرە بۆ ئەوەی ئەمان جارێکی‌تر قۆڵی لێ‌هەڵماڵن و سمینارێکی باشتر، بە بەشداریی پسپۆڕە کوردەکانی هەموو جیهان بۆ ڕۆژنامەگەری کوردی رێبخه‌ن .
ئه‌م بابه‌تانه‌ی له‌م سیمیناره‌وه له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه پێشكه‌شكرا بریتیبوون له " رۆژنامه‌نووسی ئه‌مرۆ ، ره‌چه‌له‌كناسی رۆژنامه‌نووسی بێ زاراوه‌ی فه‌یلی ، مرۆڤ به میدیای دیجیتاله‌وه به‌ره‌و كوێ ،پێگه‌ی چاپه‌مه‌نی كوردی له بواری گشتیدا " ژماره‌یه‌ك بابه‌تی دیكه .
لە کۆتاییشدا، سمینارەکە بە پێشکەش‌کردنی دیاری و ڕێزلێنان بە نووسەری وتارەکان وگوتاربێژان، کۆتایی پێ‌هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.