Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:17

هۆنیا و ئاریاس به‌ یه‌که‌وه‌ کلیپێک بڵاوده‌که‌نه‌وه‌

سیمین چایچی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌
کوردستان TV
100%

دوێنی هه‌ینی رێكه‌وتی 27/7/2018 هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد " ئاریاس جه‌وان و هۆنیا كه‌مال " له‌ ژێر ناوی " من و تۆ " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیان به‌ شێوه‌ی دوێت بڵاوكرده‌وه‌ .

شاعیر و نووسه‌ری كورد " سیمین چایچی " كه‌ دایكی گۆرانیبێژ " رۆزبێ " یه‌ تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و " ئاریاس جه‌وان " خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌ ،ناسر حه‌یده‌ری كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و كاری وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ش له‌ وڵاتی ئێران كراوه‌ .

هۆنیا كه‌مال چه‌ند سالێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی زیاتر اه‌ به‌رنامه‌كان و ئاهه‌نگه‌كان پێشكه‌شده‌كات ، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و دوو گۆرانیبێژه‌  به‌ یه‌كه‌وه‌ گۆرانی به‌ شێوه‌ی دوێت بڵاوبكه‌نه‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.