به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ساڵی رابردوو ( 2017 ) له هه‌ر یه‌ك كاتژمێردا 30 نه‌وجه‌وان تووشی نه‌خۆشی ئلیدز ده‌بن ، به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن له ره‌گه‌زی مێیینه‌ن .
له راپۆرتێكی رێكخراوی یونیسێف هاتووه ، ئه‌م 30 نه‌وجه‌وانه‌ی كه له هه‌ر كاتژمێرێكدا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن ته‌مه‌نیان له نێوان ( 15 بۆ 19 ) ساڵه ، له‌م 30 كه‌سه‌ش نزیكه‌ی 20 كه‌سیان له ره‌گه‌زی مێن ، واته دوو له سێی تووشبوان پێكدێنن .
راپۆرته‌كه هۆكاری به‌ربڵاوی ئه‌م نه‌خۆشییه له كچانی نه‌وجه‌واندا ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كاری سێكسی كچانی نه‌وجه‌وانان له‌گه‌ل پیاوانی له خۆیان به ته‌مه‌نتر ، به گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت ، لە زۆربەی وڵاتاندا کچانی گەنج زانیاری و خزمەتگوزاری و تەنانەت توانای رەتکردنەوەی سێکسی نادروستیشیان نییە ئەیدزیش زۆرتر لەنێو چینە لاواز و پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگە بڵاودەبێتەوە و نەوجەوانانیش لە نێوەندی چینە مەترسیدارەکانن .
ئه‌م راپۆرته‌ی ریكخراوی یونیسێف له كۆنگره‌یه‌كی جیهانی تایبه‌ت به ئایدز له شاری ئه‌مسته‌ردام له وڵاتی هۆله‌ندا پێشكه‌شكرا ، ئاشكرایده‌كات كه لە ساڵی رابردوو 130 هەزار نەوجەوانی خوار تەمەنی 19 ساڵان بەهۆی ئەیدز گیانیان سپاردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.