Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:17

مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆس

لە ساڵی ١٩٨٦ بۆ یەکەم جار ڤایرۆسێک درووستکرا بە ناوی براین ڤایرۆس
کوردستان TV
100%

ڕۆژانە لە کاتی بەکارھێنان و کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان و ئامێرە ھۆشمەندەکانمان ڕووبەڕوی ڤایرۆسەکان دەبینەوە کە ئامێرە ھۆشمەندەکانمان دەکاتە ئامانج . 
    
ڤایرۆسی کۆمپیوتەر پرۆگرامێکی درووستکراوە کە بە مەبەست و ئامانجیکی دیاری کراو لە لایەن کەسانی شارەزا و پرۆگرامسازانەوە درووست دەکرێت، ھەر یەکە لەو ڤارۆسانەش بە شێوەیەکی گشتی ئامانجێکی دیاری کراویان ھەیە.

 ھەندێک لەو ڤایرۆسانە بە مەبەستی دزەپێکردن و لەناوبردنی داتاو زانیاریەکان درووست دەکرێن ھەندێکی تریان بە مەبەستی لەکارخستن و لەناوبردنی ئامێرە ھۆشمەندەکان درووست دەکرین یان بە بەمەستی جیاوازتر درووست دەکرێن .
.
بۆ یەکەم جار ڤایرۆسێک درووستکرا بە ناوی  “براین ڤایرۆس” لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە ئەم ڤایرۆسەش لە لایەن دووکەسی پاکستانی درووستکرا کە ھەردووکیان برا بوون بەناوەکانی  " ئەمجەد و باسیت فاروق " وە ھەروەھا ڤایرۆسەکە بە ( لاھوری، پاکستانی، براینی پاکستانی، ئەی براین ) ناسرابوو، ڤایرۆسەکە کاری نەده‌کردە سەر ھارد درایڤەکان ، بەڵام لە رێگەی فلۆپی دیسکەوە بڵاوبووەوە کاری دەکردە سەر تۆمارەکان و ریکۆردەکانی بوت .
 
لە ساڵی ١٩٨٨ یەکەم دژە ڤایرۆس بەرھەمھات کە کاری لە ناوبردن و سڕینەوەی ڤایرۆسی بران بوو .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.