سوتانی پێست له رۆژانی هاویندا به‌هۆی به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ تیشكی خۆر یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه زۆرینه‌ی كه‌س توشی ده‌بن، زۆركات په‌نا بۆ كرێمی كیمیایی و چاره‌سه‌ری ناته‌ندروست ده‌به‌ن كه ره‌نگه زیانه‌كانی زۆرتر بێت له سووده‌كانی.
له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك گیراوه و چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشی سوتانی پێست به تیشكی خۆر ده‌بن به‌كاریان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سوتانی پێستیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئالۆڤێرا
گه‌ڵایه‌كی ئالۆڤێرا قاش بكه و بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به نه‌رمی مه‌ساجی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی پێبكه كه پێسته‌كه‌ی سوتاوه. پاشان بهێڵه پێوه‌ی بێت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك تا وشكده‌بێته‌وه، دواتر به ئاوی گه‌رم بیشۆ.
تێبینی: دوربكه‌وه‌ره‌وه له به‌كارهێنانی جێڵ و رۆنی ئالۆڤێرا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌ڵكو هه‌وڵبده ته‌نیا گه‌ڵای ئالۆڤێرا سروشتییه‌كه به‌كاربهێنێت.
ماست
ماستێك كه نه‌ترشابێت و شیرین بێت بهێنه و بیده له روخسارت. بیهێڵه‌ره‌وه تا وشك ببێته‌وه، پاشان به ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
سركه‌ی سێ‌و
كه‌مێك سركه‌ی سێ‌و له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی چێشت ئاو تێكه‌ڵ بكه و بیكه‌ره ناو بوتڵێك كه وه‌ك شوشه‌ی بۆن وابێت تا بتوانی بیوه‌شێنیت له پێستت، دواتر بیخه‌ره ناو به‌فرگر بۆ ماوه‌یه‌كی 15 خوله‌ك تا ساردده‌بێت. بیده‌ر له روخسارت و له‌و شوێنانه‌ی كه سوتاون تا وشك ده‌بێته‌وه. دواتر به ئاوی سارد بیشۆ.
په‌تاته
په‌تاته‌یه‌ك قاش بكه و به نه‌رمی بیهێنه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه خۆری به‌ركه‌وتووه تا به‌ته‌واوه‌تی ته‌ڕده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ئه‌م كاره دووباره بكه‌ره‌وه.
شیر
كه‌مێك شیر بخه‌ره سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی پێستت كه به‌ر خۆر كه‌وتون و سوتاون، بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك بیهێڵه‌ره‌وه. بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ئه‌م كاره دووباره‌وه.
سیر
ده‌نكه سیرێك له‌گه‌ڵ ئاو یان شیر تێكه‌ڵبكه تا وه‌كو گیراوه‌یه‌كی سروشتی لێ دێت و بیده‌ر له روخسارت و با بۆ ماوه‌ی 15 بۆ 20 خوله‌ك پێوه‌ی بمێنێته‌وه.
ئه‌م گیراوانه‌ی سه‌ره‌وه جگه له‌وه‌ی پێسته سوتاوه‌كه چاره‌سه‌رده‌كات، پاكیشی ده‌كه‌نه‌وه له چه‌وری و ره‌شی و سپی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/ په‌یامنێر
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.