سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێی كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك په‌یامێك به‌م شێوه‌یه ئاراسته‌ى وه‌رزشوانان ده‌كات
خۆشەویستان سڵاوتان لێبێ ...
دڵخۆشم به‌وه‌ى یەکێکی تر لە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆتایی هات، ئەویش پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی لاوانی پارێزگاکانی کوردستان بوو، بێگومان ئامانجی ئێمە لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە پێگەیاندن و دۆزینەوە بەهرەی ئەم گەنج و لاوە خۆشەویستانە بووە، چونکە بێ دوو دڵی ئەمانە دواڕۆژی تۆپی پێی کوردستانن، هیوادارم کارێکمان کردبێت جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەک بێت و، لە کەم و کوڕییەکانیشمان ببورن.
پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی لاوانی سلێمانی دەکەم، کە پلەی یەکەمیان بە دەستهێنا و پیرۆزباییش لە هەڵبژاردەی لاوانی هەولێر دەکەم، کە بوونە خاوەن پلەی دووەم، دەستخۆشیش لە هەڵبژاردەکانی لاوانی کەرکووک و دهۆک دەکەم، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەیش دەکەین، کە هاوکار و پاڵپشتمان بوون لە سەرکەوتنی پاڵەوانیەتییەکە، لەگەڵ رێز و خۆشەویستیم بۆ ئێوەی ئازیز.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.