Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 02:28

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیار و راسپاردەیەکی نوێی دەرکرد

لە شاری سلێمانی
کوردستان TV
100%


ڕۆژى شەممە 2018/7/28 لە شاری سلێمانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست و، چەند بڕیار و راسپاردەیەکی نوێی دەرکرد، کە ئەمانەی خوارەوەن:

1- رۆژی شەممە 2018/9/15 تیروپشکی خولی نایاب و پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی 2018/2019 رادەکێشرێت.

2- رۆژی سێشەممە 2018/11/20 خولی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی 2018/2019 دەست پێدەکات.

3- لە وەرزی 2018/2019 لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، هەر یانەیەک بۆی هەیە تەنیا دوو یاریزانی دەرەوەی شاری خۆی لە کوردستان یاری پێ بکات، بەڵام ئەگەر یاریزان دانیشتووی هەمان ئەو شارە بێت، کە یاری بۆ دەکات، بەڵام خۆی خەڵکی ئەم شارە نەبێت ئاساییە.

4- لە وەرزی 2018/2019 لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، هەر یانەیەک بۆی هەیە تەنیا یەک یاریزانی پیشەگەر (دەرەوەی هەرێم)، یاری پێ بکات.

5- بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە یاریگەکانی کوردستان، کە تا چەند شیاوی یاری کردنن و کەم و کوڕییەکانیان چین، چونکە هەر یاریگەیەک بە پێی مەرج و رێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نەبێت یاری تێدا ئەنجام نادرێت، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەک پێک هات بریتین لەمانەی خوارەوە:

هادی کەریم ـ سەرۆک
دڵشاد ساڵح ـ ئەندام
لەتیف ئەمین - ئەندام
سیروان نەجمەددین - ئەندام
ئازاد عجیل ـ ئەندام
تەڵعەت سەعدوڵڵا ـ ئەندام

6 ـ قۆناخی کۆتایی پاڵەوانیەتی قوتابخانەکانی تۆپی پێی کوردستان، لە مانگی ئەیلولی 2018 لە یاریگەی یانەی زانکۆی جیهان لە هەولێر، بەرێوە دەچێت

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.