Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:20

 به‌ ڤیدیۆ..هیوایه‌کی نوێ بۆ تووشبووانی ئیفلیجی مێشک

دووباره‌ كۆنترۆڵی جووڵه‌كردن به‌ ئه‌ندامه‌كانیان بكه‌ن
کوردستان TV
100%

پزیشكانی رووسی ده‌ستكێشێكی ئه‌لیكترۆنیان په‌ره‌پێدا كه‌جووڵه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ له‌دوای تووشبوون به‌جه‌ڵته‌ی مێشك و به‌هۆیه‌وه‌ تووشبووانی ئیفلیجی مێشك ده‌توانن دووباره‌ كۆنترۆڵی جووڵه‌كردن به‌ ئه‌ندامه‌كانیان بكه‌ن له‌رێگه‌ی پارچه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه‌راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن مێشكه‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێت.

ئه‌و ده‌ستكێشه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ له‌لایه‌ن زانایانی رووسی په‌یمانگای بیروگوف بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی په‌ره‌ی پێدراوه‌ ، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سی تووشبوو به‌ئیفلیجی مێشك ده‌توانێت دووباره‌ ده‌سته‌كانی بجوولێنێت.

زانایان له‌و بڕوایه‌دان به‌م نزیكانه‌ ئه‌و تووشبووانه‌ نه‌ك ته‌نیا ده‌توانن كوپی قاوه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ بگرن ، به‌ڵكو توانای ژه‌نینی ئامێری میوزیكیان ده‌بێت و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر باشبوونی بیره‌وه‌ری و باری ده‌روونی ئه‌و تووشبووانه‌.

ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.