Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:34

هێرشێکى چه‌کدارى له‌ ئه‌مریکا 10 که‌سى کرده‌ قوربانى

هه‌ردوو هێرشبه‌ركه‌ به‌ره‌و باشوورى شه‌قامى كلایبۆرن هه‌لهاتوون
هێرشێكى چه‌كدارى له‌ ئه‌مریكا 10 كه‌سى كرده‌ قوربانى
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ته‌مموزى 2018، له‌ ناوچه‌ى نیو ئۆرلیانس سه‌ر به‌ ویلایه‌تى لۆیسیاناى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له‌ هێرشێكى چه‌كداریدا 10 كه‌س بوونه‌ قووربانى.

هه‌روه‌ها پۆلیسى ناوچه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه‌ بۆ ده‌ستگیر كردنى ئه‌و دوو تاوانباره‌ كه‌ ده‌ستیان كه‌ ته‌قه‌یان كردووه‌ له‌ ناوچه‌ی نیو ئۆرلیانس و 3 كه‌سیان كوشتووه‌ و 7 كه‌سى دیكه‌ش بریندارن.

لاتۆیا كانترێل پارێزگارى شاره‌كه‌ له‌ لێدوانیكدا ئه‌و كرداره‌ هێرشه‌ توندوتێژه‌ى ئیدانه‌ كرد و سوپاسى پۆلیس و لیكوله‌ره‌كان ده‌كات كه‌ به‌دواى تاوانباره‌كان ده‌گه‌رین. 

به‌ گوێره‌ى لێدوانه‌كانى حكومه‌ت ئه‌و دوو كه‌سه‌ى كه‌ ئه‌و كرداره‌ توندوتێژه‌یان ئه‌نجامداوه‌ رایانكردووه‌ و به‌ڵام پۆلیس لێكولینه‌وه‌ى له‌گه‌ل خه‌لكى كردووه‌ به‌ دوای تاوانباران ده‌گه‌رین.

هه‌روه‌ها پۆلیسى ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و دوو تاوانباره‌ به‌ چه‌كیكى جۆرى تفه‌نگ و یه‌كیكیشیان به‌ ده‌مانچه‌ هێرشیان كردووته‌ سه‌ر خه‌ڵكى سڤیل له‌ نێو شارى نیو ئۆرلیانس و ئافره‌تیك و دوو پیاویان كوشتووه‌ و 7 كه‌سى دیكه‌شیان بریندار كردووه‌ و برینداران ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون و هه‌ردوو هێرشبه‌ركه‌ش به‌ره‌و باشوورى شه‌قامى كلایبۆرن هه‌لهاتوون.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.