Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:10

کیژان بانگی کوردستان بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد  " كیژان ئیبراهیم خه‌یات " له‌ ژێر ناوی " بانگی كوردستان " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانی بانگی كوردستان له‌ لایه‌ن " ره‌زا حه‌مه‌ " تێكسته‌كه‌ی نووسراوه‌ و " كیژان " ی هونه‌رمه‌ند خۆی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ داناوه‌ ، هه‌ریه‌ك له‌ " ئه‌فشین شوكری و شوان ئه‌كره‌م " كاری دابه‌شكردنی میوزیكیان بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و كاری ده‌رهێنانی گۆرانییه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن هاوسه‌ری " كیژان " زیره‌ك میره‌ جێبه‌جێكراوه‌ .

كیژان ئیبراهیم  خاوه‌نی ئه‌لبوومێك و ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه‌ ، بریاره‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌ ژێر ناوی " ته‌نیام " ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.