بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان هه‌موو كات ته‌ندروستیان باش و پارێزراو بێت و به‌رگری له‌شیان به‌هێز بێت ، پێویسته ئێمه‌ی باوكان و دایكان زۆر بایه‌خ و گرنگی به خواردنی منداڵه‌كانمان بده‌ین ، ئێسك یه‌كێكه له به‌شه گرنگه‌كانی جه‌سته‌ی منداڵ كه زۆر پێویسته بایه‌خی پێبدرێت و پته‌و بێت .
به گوێره‌ی هه‌والێكی "رۆتانا " به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونیان به كالیسیۆم ، پێنج خۆراك هه‌ن ده‌بنه هۆی به‌هێز بوون و پته‌كردنی ئێسكی منداڵ ، بێگومان ئه‌م 5 خۆراكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌بێت كه گه‌وره‌ن و ئه‌و پێكهاته‌یه له جه‌سته‌یاندا كه‌مه .
یه‌كێك له‌م خۆراكانه‌ی كه زۆر گرنگه بۆ منداڵ " كونجی " ه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك كه‌وچك له كونجی یه‌كسانه به 100 ملیگرام كالیسیۆم ، هه‌روه‌ها " بروكلی " كه ده‌وله‌مه‌نده به كالیسیۆم ، بۆ به‌هێزكردنی ئێسكی منداڵ زۆر گرنگه ، یه‌ك كوپ بروكلی یه‌كسانه به 100 ملیگرام كالیسۆم .
په‌تاته یه‌كێكی دیكه‌یه له‌م خۆراكانه‌ی زۆر پێویسته بۆ منداڵ ، چونكه یه‌ك په‌تاته یه‌كسانه به 68 ملیگرام كالیسیۆم ، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له فاسۆلیای سپی و مۆز به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان لێوه كردن گرنگی و سوودی تایبه‌تی خۆیان بۆ پته‌وكردنی ئێسك هه‌یه ، بۆ نموونه ، فاسۆلیای سپی یه‌كسانه به 161 ملیگرام كالیسیۆم و هه‌ر 28 گرام له مۆز بری 80 ملیگرام كالیسیۆمی تێدا هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.