Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:25

سعودیه‌ ئاماده‌یه‌ به‌ نرخی زۆر هه‌رزانتر له‌ ئێران کاره‌با بۆ عێراق دابین بکات

وێستگه‌یه‌كی كاره‌با كه‌ له‌ توانایدایه‌ 3000 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنی
کوردستان TV
100%

وڵاتی سعودیه‌ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌ نرخی زۆر هه‌رزانتر له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌زووی كاره‌با بۆ عێراق دابین بكات.

ئاژانسی بلۆمبێرگ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: سعویدو ئاماده‌یه‌ وێستگه‌یه‌كی كاره‌با دابمه‌زرێنی كه‌ له‌ توانایدایه‌ 3000 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنی و هه‌نارده‌ی عێراق بكاته‌وه‌.

بلۆمبێرگ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌شڵێت: وڵاتی سعودیه‌ رازیبووه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراق كه‌ خۆی له‌ دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با ده‌بینیته‌وه‌و له‌ ماوه‌ی 12 مانگدا كاره‌كه‌ی به‌كۆتا دێت و له‌ توانایدایه‌ 3000 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێ ، هه‌ر له‌و وڵاته‌ش كاره‌باكه‌ به‌نرخێكی زۆر هه‌رزانتر له‌ ئێران به‌ عێراق ده‌فرۆشنه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.