نه‌خۆشییه‌كی ئاڵۆزی مێشكه و به‌هۆی كێشه له كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌رده‌كه‌وێت واتا بریتیه له تێكچوونی باری گه‌شه‌كردنی ئه‌قڵ.
كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك ده‌بێت له‌ڕووی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ده‌وروبه‌ره‌وه له سێ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی مرۆڤدا ده‌ره‌كه‌وێ.
* - تووشبووانی ئۆتیزم له قسه‌كردن تێناگه‌ن یاخود به‌گران توانای تێگه‌یشتنی وشه‌كانیان هه‌یه‌و ناتوانن گوێ له‌وانیتر بگرن و له ئاماژه‌كانی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر بگه‌ن و كۆنترۆڵی چینه‌كانی ده‌نگ و ریتمیه‌كه‌ی بكه‌ن و هه‌ندێك جاریش وشه‌ی كه‌سه‌كانی تر چه‌ند باره‌ده‌كه‌نه‌وه و بێتواناشن له‌وه‌ی بتوانن په‌یوه‌ندی به‌وانیتره بكه‌ن له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
* - پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌و منداڵانه‌ی له قۆناخێكی سه‌ره‌تایی تووشبوونیاندا ده‌ستنیشانده‌كرێن و ده‌ست به‌چاره‌سه‌ریان ده‌كرێت، مێشكیان باشتر گه‌شه ده‌كات و له رووی ره‌فتار و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باشترده‌بن
* - ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی ئۆتیزم له‌رێگه‌ی چاودێریكردنی راسته‌وخۆی ره‌فتاری ئه‌و منداڵانه‌وه ده‌بێت له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕه‌وه به‌تایبه‌تیش به‌ر له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵی و كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر زانیاری له‌باری ئه‌و منداڵانه له‌رێگه‌ی دایك و باوك و كه‌سه نزیكه‌كانیانه‌وه
* - ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه به‌سێ قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت پاشان بڕیاری كۆتایی ده‌درێت له‌وه‌ی كه ئه‌و منداڵه ئۆتیزمی هه‌یه یاخود نا كه‌ئه‌و قۆناغانه‌ش بریتین له‌وه‌ی كه منداڵه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكی منداڵا ن-پسپۆڕی مێشك-پزیشكی ده‌روونییه‌وه ده‌بینرێت تا پشكنینی ورد‌و و وێنه‌ی تیشكی بۆبگیرێت ودڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی كه منداڵه‌كه ئۆتیزمی هه‌یه.
* - نیشانه‌كانی ئۆتیزم
به‌ر له‌وه‌ی باس له نیشانه‌كان بكه‌ین ئه‌بێ بزانین
بوونی نیشانه‌یه‌ك یان دوان یان سێ مانای ئه‌وه نیه كه مناله‌كه‌مان ئۆتیزمی هه‌یه واتا وه‌ك گوتمان ئه‌بێ كه‌سانی پسپۆر و پزیشكان ده‌ریخه‌ن كه مناڵه‌كه ئۆتیزمی هه‌یه یاخود نا
#نیشانه‌كان
1-به‌گران تێكه‌ڵاو به‌كه‌سانی تر ده‌بێت واتا په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان زۆر لاوازه
2-وه‌ك منداڵێكی لاڵ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
3-حه‌زی به‌فێربوون نییه‌و دژی ده‌وه‌ستێته‌وه. هه‌ندێ كاتیش زوو فێر ئه‌بێ
4-جمودۆڵی زۆره
5-پێكه‌نین و قاقا به‌بێ هۆ. یاخود گریانی نا ئاسایی
6-زیاد له پێویست هه‌ستیارن بۆ ده‌نگ یاخود به پێچه‌وانه‌وه .
7- حه‌زی به‌ده‌ستله‌ملان نییه.
8-سه‌رنج دانیان نیه.
9-زۆر دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌كان.
10-هۆگربوونی به‌شته‌كان و یاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌دا.
11-گۆشه‌گیره‌وحه‌زده‌كات به‌ته‌نیا بمێنێته‌وه.
به نیشانه‌یه‌ك و دوو نیشانه ناتوانرێ ده‌ست نیشان بكرێ وه‌ك وتمان
*- #هۆكاره‌كانی ئۆتیزم
تاكو ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كه دیارنییه
به‌لام هه‌ندێ كات هۆكاره‌كان ژینگه‌یین وه هه‌ندێ كات بۆماوه‌یی
كاتێك تاكێكی منداڵی دووانه تووشی ئۆتیزم ده‌بێت، ئه‌گه‌ری تووشبوونی منداڵه‌كه‌ی دیكه 70-90% ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاشكرایده‌كات كه نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌ییه و كۆمه‌ڵێك بۆهێڵ به‌رپرسن له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.
هۆكاری ژینگه‌یی وه‌ك تووشبوونی دایك به نه‌خۆشی ڤایرۆسی و ژه‌هراوی بوون له‌كاتی دووگیانی ئه‌گه‌ری تووش بوونی كۆرپه‌له به ئۆتیزم زیاد ده‌كه‌ن
*- #چاره‌سه‌ری ئۆتیزم
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه باشترین چاره‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی پێشوه‌خته له پێش ته‌مه‌نی سێ ساڵی منداڵه‌كه‌وه ده‌بێت
كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ر هه‌ن بۆ تووشبووانی ئۆتیزم، كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ستن به چاره‌سه‌ری ره‌فتار و گه‌شه‌ی منداڵان
تاكو ئێستا ده‌رمانێكی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشییه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌ندێكجار منداڵان راهێنانیانی تایبه‌تیان پێده‌كرێت، تاكو بتوانن خۆیان خواردن بخۆن و خۆیان پاكبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها فێری گفتوگۆكردن و چالاكی جه‌سته‌یی ده‌كرێن، هه‌روه‌ك له زۆر وڵات قوتابخانه و فێرگه‌ی تایبه‌ت هه‌ن بۆ خوێندنی منداڵانی ئۆتیزم
كه پێویسته له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ران و شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌وه چاودێری بكرێن و چاره‌سه‌ره‌كان لای ئه‌وان بكرێت.
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.