Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:24

چین هەزارەها بەرپرسی وڵاتەکەی سزا دەدات

هەڵمەتی سزادانی گەندەلكاران لە لایەن سەرۆكی چین سەرپەرشتی دەكرێت .
چین هەزارەها بەرپرسی وڵاتەكەی سزا دەدات
کوردستان TV
100%

لە ماوەی چەند مانگی رابردوو ، بەهۆی پێشێلكردنی خەرجیەكان وڵاتی چین سزای هەزارەها بەرپرسی حكومی داوە ، ئەو هەڵمەتەش لە لایەن چی جین بینگ سەرۆكی چین سەرپەرشتی دەكرێت .

دەزگا راگەیاندنەكانی ئەو وڵاتە لە سەر زاری ئەو دەستەیەی كە بەرپرسە لە نەهێشتنی گەندەڵی بڵاویكردەوە كە حكومەتی چین 36 هەزارو 618 بەرپرسی سزا داوە كە یەكێك لەو بەرپرسانە لە سەر ئاستی وەزیر بووە .

بەپێی ئاژانسی هەواڵی چینی نوێ (شینخوا ) زۆربەی ئەو كارە نایاساییانەی ئەنجام دراون ، پێدانی پاداشت بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی و ئاڵوگۆڕی دیاری و بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلەكانی دەوڵەت بووە .

شایانی باسە ساڵی 2012 چین 8 خاڵی دیاریكرد بۆ چاككردنی هەڵسوكەوتی فەرمانبەران بۆ ئەوەی ئاگاداری خەرجیەكانی دەوڵەت بن .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.