Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:55

فلیپین.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ک 19 که‌سى کرده‌ قوربانى

له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ڤان بووه
فلیپین.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 19 كه‌سى كرده‌ قوربانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 31ى ته‌مموزى 2018، له‌ خاڵیكه‌ پشكنیندا له‌ باشوورى وڵاتى فلیپین ته‌قینه‌وه‌یەك له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ڤان 19 كه‌سى كرده‌ قوربانى و به‌رپرسانى حكومه‌تى فلیپین هێرشه‌كیان خسته‌ ئه‌ستۆى گرووپه‌ چه‌كداره‌ ئیسلامیه‌كان.

به‌رپرسانى حكومه‌تى فلیپین ڕایانگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكى ڤان له‌ خاڵێكى پشكنینى سه‌ربازى كه‌ ته‌نها شوفێره‌كه‌ى تێدابوو له‌ كاتى وه‌ستاندن و پرسینه‌وه‌ له‌ شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆمبێك له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و 19 كه‌سى كردووته‌ قووربانى، سه‌ربازێك و پێنج نیمچه‌ سه‌ربازى و چوار سڤیل و منداڵێك و دایكێك كوژراون و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ دوورگه‌ى باسیلان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوورى وڵاتى فلیپین.

جێى ئاماژه‌یه‌ دوورگه‌ى باسیلان په‌ناگه‌یه‌كه‌ بۆ گرووپى ئه‌بو سیاف كه‌ گروپێكى ئیسلامى چه‌كدارییه‌ به‌ كارى رفاندن و جه‌رده‌یی و ناوبانگى خراپیان هه‌یه‌، پێشتر موڵگه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌میرى پێشووى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ باشووى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا كه‌ سوپاى فلیپین توانیان ساڵى 2017 بیكوژن دواى زیاتر له‌ 15 ساڵ له‌ راوه‌دوونانى.

هاوكات وته‌بێژى سه‌ربازى كۆلونیل ئه‌دگارد ئارێیڤۆ ڕایگه‌یاند: هێزى ئاسایش لیكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ و تا ئێستا هیچ بنه‌مایه‌ك نییه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ خۆكوژى بووبێت یان له‌ لایه‌ن كه‌سێكى بیانی ئه‌نجام درابێت.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.