Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 21:28

به‌هۆی ڕووداوێک له‌ شارى نیویۆرک چوار که‌س و منداڵێک کوژران

له‌ ئێستادا لێكوڵینه‌وه‌ و پشكنین له‌ نێو ئه‌پارتمانه‌كه‌ ده‌كرێت
به‌هۆی ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ شارى نیویۆرك چوار كه‌س و منداڵیك كوژران
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (نیویۆرك تایمز)ى ئه‌مریكى، دوێنى شه‌و 30ى ته‌مموزى 2018، له‌ شارى نیویۆركی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا چوار كه‌س و كوڕێكى ته‌مه‌ن 5 ساڵ كوژران .

پۆلیسی نیویۆرك ئاشكرایكرد چوار كه‌س و كوڕێكى ته‌مه‌ن 5 ساڵ له‌ ئه‌پارتمانێكی نیشه‌جێبوون له‌ گه‌ره‌كى شاژنی شارى نیویۆرك به‌ تفه‌نگ كوژران، دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس و تیمى فریاكه‌وتن گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ چوار كه‌سیان به‌ كوژراوى له‌ نێو ئه‌پارتمانێكی نیشته‌جێبوون دۆزیبووه‌وه‌. 

هاوكات به‌ڕێوبه‌رى لقى پۆلیسى پشكنینى نیویۆرك دیه‌موت شێا له‌ لێدوانێكدا ڕایانگه‌یاندبوو له‌ ئێستادا لێكوڵینه‌وه‌ و پشكنین له‌ نێو ئه‌پارتمانه‌كه‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ تا بزانین هۆكارى كوشتنیان چى بووه‌. 

هه‌روه‌ها پۆلیسى لێكۆڵێنه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ رووداوه‌كه‌ خۆكوژى بووه‌ یا ده‌ستێكی له‌ پشتدایه‌، پۆلیسه‌كان دواى پشكنینیان تفه‌نگێكیان له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌  و شووشه‌ى یه‌كێك له‌ ده‌رگاكان شكابوون، پۆلیس هه‌ر چوار نهوومى ئه‌پارتمانه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ و  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌لیكۆپته‌رێك به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕان و پشكنیین له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ به‌ ئاسماندا ده‌سووڕایه‌وه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.