Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:22

ئازیتا یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ به‌رنامه‌ی " كوردستان كیدس ڤۆیس " پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا
کوردستان TV
100%


كچه‌ گۆرانیبێژی كورد " ئازیتا لوقمان " یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ ڤیدیۆ كلیپێك له‌ ژێر ناوی " مه‌متۆرێنه‌ " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانی مه‌تۆرێنه‌ له‌ لایه‌ن " دلێر محه‌مه‌د " تێكسته‌كه‌ی نووسراوه‌ و " شادمیر نامۆ " ش ئاوازی بۆ ئاماده‌كردووه‌ ، كاری ده‌رهێنانی گۆرانییه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن" محه‌مه‌د شێروانی " جێبه‌جێكراوه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ ، له‌ ئێستادا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ژی ، ئازیتا له‌ به‌رنامه‌ی " كوردستان كیدس ڤۆیس " به‌شداری كرد و توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.