Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:17

دینا به‌رهه‌می تازه‌ی ده‌بیت

به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی به‌ هاوكاری هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌بێت
کوردستان TV
100%


دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی به‌ ناوی " شای ولات " به‌م نزیكانه‌ خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد " دینا " به‌رهه‌مێكی تازه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ . 

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایده‌كات ، به‌م نزیكانه‌ به‌ نیازی به‌رهه‌می تازه‌یه‌ و كاره‌ تازه‌كه‌شی له‌گه‌ل ئاوازدانه‌ر " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ده‌بێت . دینا ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ تازه‌یه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌ ، ئه‌وه‌ نه‌بێت له‌ ناو ستۆدیۆی " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " نوێترین وێنه‌ی خۆی به‌ ستایلێكی جوان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی به‌ هاوكاری هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌بێت .

 دینا نوێترین قوتابی "هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ه‌ خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانی و كلیپه‌ ، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی خۆی به‌ ناوی " شای وڵات " بڵاوكرده‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.