Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:38

دادگای تورکیا رەتیکردەوە قەشە ئەمریکییەکە ئازاد بکات

پارێزەری قەشەكە تانەی لە بڕیارەكەی دادگای ئیزمیر داوه‌
کوردستان TV
100%

پارێزەری قەشە ئەمرییكییەكە رایگەیاند كە تانەی لە بڕیارەكەی دادگای ئیزمیر بۆ دەستبەسەركردنی قەشە ئەندرۆ لەماڵەكەی خۆیدا داوەو داوای ئازادكردن و هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتكردنی كردوە لەسەری، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە تەلەفزیۆنی رەسمی “خەبەر” لە توركیا بڵاویكردەوە كە دادگای ئیزمیر بڕیاریداوە بە رەتكردنەوەی داواكەی پارێزەر ئیسماعیل جیم هاڵاڤۆرت بۆ ئازادكردنی قەشە ئەمریكییەكە لەدەستبەسەركردنی لەناو ماڵەكەیدا.

لەلای خۆیەوە پارێزەر ئیسماعیل جیم هاڵاڤۆرت بە ئاژانسی "رۆیتەرز"ی راگەیاندوە، لە بڕیارەكەی دادگا بۆ رەتكردنەوەی داواكەی ئاگادار نەكراوەتەوە.

ئەو قەشە ئەمریكییە ماوەی 21 مانگە لە توركیا زیندانیكراوه‌، بەر لەوەی لەهەفتەی رابردوودا دادگا بڕیاربدات بگوێزرێتەوە بۆ دەستبەسەركردنی لەماڵەكەی خۆیدا لە ئیزمیر ، كه‌ بەهۆی دادگاییكردنی ناوبراوەوە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنكەرەو واشنتۆن گرژیان تێكەوتووە و توركیا ناوبراو به‌ هاوكارى فه‌تحوللا گوله‌ن تۆمه‌تیار ده‌كات و ئه‌مه‌ریكاش داواى ئازادكردنى له‌ توركیا ده‌كات.   

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.