به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی دوو تۆمه‌تبار له‌گوندێكی نزیك ناحیه‌ی بازیان، كه‌سێك كوژراو دواتر هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه خۆیان راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان كرد و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ندن.
ڕاشیگه‌یاندووه: شه‌وی رابردو 2018/7/31، باوكێك و سێ له‌كوره‌كانی و خێزانه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران چونه‌ته یه‌كێك له‌گونده‌كانی نزیك بازیان، دواتر دوو ئوتومبیل لهنزیكیانهوه وه‌ستاون و دوو كه‌سی تێدا بوه‌و ته‌قه‌یان كردووه، له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك به‌ناوی (هـ، ق) ته‌مه‌ن 34 ساڵ بریندار دهبێتو تا گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (هـ، ئـ، ق)و (هـ، ج) خۆیان راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان كرد و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر هه‌ردو ئوتومبیله‌كه‌دا گیراوه.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تبار (هـ، ئـ، ق) له‌وته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری دووه‌م له‌و سنوره بوون و چه‌قه‌ڵیان دیوه بۆیه ته‌قه‌یان كردووه.
ده‌شڵێت: له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی بازیانه‌وه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه رێكخراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.