Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 23:30

فڕۆکەیەک لە مەکسیک تێکشکا سه‌رووی 90 که‌س برینداربوون

دۆخی تەندروستی 12 لە بریندارەکان جێگیر نییە
کوردستان TV
100%


فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر لە ویلایەتی دورانگۆ لە مەكسیك، دوا چەند ساتێك لە فڕینی تێكشكا، هەر 101 سەرنشینی فرۆكەكە و تیمی فڕۆكەوانی فرۆكەكە لە هێڵی ئاسمانی ئێرۆمەكسیكۆ لە ڕووداوەكەدا ڕزگاریان بوو، بەڵام 97 كەسیان برینداربوون.


لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن هێڵی ئاسمانیی ئێرۆمێکسیکۆوە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کە توانای هەڵگرتنی 104 سەرنشینی هەیە لە فڕۆکەخانەی گوادەلوپێوە بەرەو فڕۆکەخانەی مەکسیکۆ سیتی فڕیوە و دوای پێنج خولەک لە فڕینی کەوتووەتە خوارەوە.

لای خۆشییەوە پارێزگاری دورانگۆ، خۆسێ ئایسپورۆ لەڕێگەی تویتەرەوە ئاماژەی بەوەکرد تیمەکانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

خۆسێ ئایسپورۆ تیشكی خستووەتە سەر ئەوەش کە هەر 101 کەسەکە لە ژیاندان و تەنها بە هۆی رووداوەکەوە برینداربوون، کارمەندێکی تەندروستیش ئاماژەی بەوەکرد کە دۆخی تەندروستی 12 لە بریندارەکان جێگیر نییە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.