Google یه‌کێکه له ماڵپه‌ڕه به‌ناوبانگه‌کانی جیهان که ڕۆژانه ملیۆنان که‌س سه‌ردانی ده‌کات و سوود له خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌رده‌گرێت ، له كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و گه‌ڕان به‌دوای زانیاریه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ریه‌ك له ئێمه گۆگڵ به‌كار ئه‌هێنێت بۆ ده‌ست كه‌وتنی زانیاریه‌كان .
وشه‌ی Google زاراوه‌یه‌كی بیرکارییە بریتییه له Googol به مانای ( ١ به‌دوا ده‌كه‌وێ به سه‌د به‌رامبه‌ر سفر) ، ئه‌و وشه‌یه له‌لایه‌ن زانا (میلتون سیروتا) دانراوه كه ده‌كاته كوڕی خوشكی زانای بیركاری ئه‌مه‌ریكی (ئیدوارد كاسنه‌ر) ، ئه‌م ناوه له كتێبی Mathematics and the Imagination " بیركاری وخه‌یاڵ " نووسراوه كه له دانانی (كاسنه‌رو جیمس نیو مان ) ه.
دوای وه‌چه‌رخان و گۆرانێكی زۆر و هه‌روه‌ها دوای یاریكردنێكی زۆر به وشه‌ی googol ، هه‌لبژاردن بۆ ناوی google ئه‌نجامدرا و ناوه‌كه به فه‌رمی ده‌ستنیشان كرا .
گۆگڵ یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه له سه‌رانسه‌ری جیهان كه به زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهان گه‌ڕانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و سوود له خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌رده‌گیرێت .
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌رژه‌نتین – ئوسترالیا – به‌لچیکا – به‌رازیل – که‌نه‌دا – دانیمارک – فه‌ره‌نسا – ئه‌ڵمانیا – هیندستان – ئیتالیا – مه‌کسیک – ئیسپانیا – سوید – سویسرا – وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، بریتین له‌و وڵاتانه‌ی ه پله‌ی یه‌که‌م Google به‌کاردێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.