وتاره‌كه‌ی نووسه‌ر و شاعیری ناسراوی كورد " جه‌لال به‌رزنجی " كه به زمانی كه‌نه‌دی نووسویه‌تی ، ده‌خرێته ناو پرۆگرامی خوێندی باڵای وڵاتی كه‌نه‌دا .
وتاری " ماڵ دوای ماڵ " كه له لایه‌ن نووسه‌ری كورد " جه‌لال به‌رزنجی " نووسراوه ، وه‌ك باشترین گوتاری ڕۆژنامه‌وانی ساڵی 2017 پاڵێوراوه و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای ڕه‌زامه‌ندییان له نووسه‌ره‌كه‌ی كردووه، تا نووسینه‌كه‌ی له‌مساڵه‌وه وه‌ك وانه بۆ پڕۆگرامی خوێندنی كه‌نه‌دی بگوترێته‌وه .
به‌رزنجی ئاشكرایده‌كات ، ماڵ دوای ماڵ، وتارێكی ئه‌ده‌بی ئه‌وه له ساڵی 2017 له گۆڤاری "هه‌ژده‌مین پرد"ی كه‌نه‌دی بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر گه‌شت و كۆچكردنه ، وتیشی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی ئه‌لبێرتای كه‌نه‌دا، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای ڕه‌زامه‌ندی لێكردووه، تا وتاره‌كه‌ی بخاته ناو پرۆگرامی خوێندنی باڵای پۆلی 12ی ئاماده‌یی و دیپلۆم، بۆ ساڵی 2019-2010 كه له مانگی یه‌كی ساڵی داهاتووه‌وه خوێندنی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ ده‌كات.
نووسه‌ر و شاعیری كورد " جه‌لال به‌رزنجی " له ساڵی 1953 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه و له ئێستادا له وڵاتی كه‌نه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ، له ساڵی 1970 ده‌ستی به نووسین كردووه، خاوه‌نی حه‌وت دیوانی شیعری كوردییه، دوو كتێبی ئینگلیزی بڵاو كردووه‌ته‌وه، چه‌ندان خه‌ڵاتی كه‌نه‌دی و جیهانی به‌ده‌ست هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.