Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:21

په‌یوه‌ند به‌ ستایلێکی هه‌مه‌جۆر ئه‌لبوومه‌که‌ی بڵاوده‌کاته‌وه‌

هه‌موو شێوازه‌كانی كۆ كردووه‌ته‌وه‌،
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " په‌یوه‌ند جاف " دوای سه‌رقاڵ بوونی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر توانی ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی به‌ ناوی "  بۆ گولێ  " كه‌ له‌ 11 تراك پێكهاتووه‌ به‌رهه‌مبهێنێت .
هونه‌رمه‌ند " زیاد ئه‌سعه‌د " كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ هونه‌ر دابراوه‌ و بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ ئاواز و تێكسته‌ ناوازه‌كانی كار بۆ چه‌ند تراكێكی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ تازه‌یه‌ ده‌كات .
په‌یوه‌ند ئاشكرایده‌كات ، دوو تراكی گۆرانییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی له‌ ئاواز و تێكستی هونه‌رمه‌ند " زیاد ئه‌سعه‌د " ه‌ ، وتیشی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری ویست تا گه‌یشت به‌م ئاسته‌ ، ئێسته‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بوون، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌ .

ئه‌مجاره‌یان ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌  به‌ ستایلێكی هه‌مه‌جۆر ئه‌لبوومه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ‌ گۆرانییه‌كانی ته‌نیا مه‌قام یان جۆره‌ ستایلێكی تایبه‌ت نین، به‌ڵكو هه‌موو شێوازه‌كانی كۆ كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پڕ به‌ دڵی هه‌وادارانی ده‌بێت.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.