له جیهاندا سكچوون به یه‌كێك له نه‌خۆشییه هه‌ره مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت، به پێی راپۆرته‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵان دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌زووی چاره‌سه‌رنه‌كرێت.
پاكوخاوێنی و هۆشیاری ته‌ندروستی و به‌زوویی سه‌ردانكردنی نه‌خۆشخانه له‌كاتی توشبووندا منداڵه‌كه‌ت به‌دوور ده‌گرێت له‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه.
هۆكاره‌كانی سكچوونی منداڵان:
ئاوی پیس و خواردنی ناخاوێن، هۆكاری سه‌ره‌كی سكچوون و رشانه‌وه‌ن به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا، ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایكیان ده‌خۆن كه‌متر توشی سكچوون ده‌بن خۆ ئه‌گه‌ریش سكچوون بگرن ئه‌وا ئاسانتر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و زووتر چاك ده‌بنه‌وه.
به‌گشتی، به‌هۆی سكچوونه‌وه ئاو له له‌شی منداڵدا كه‌م ده‌كات و ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه، ئه‌گه‌ر وشكبوونه‌وه بگاته رێژه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌وكات مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی منداڵه‌كه‌ت دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر چه‌ند رۆژێك منداڵ سكی بچێ و بڕشێته‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێ ئه‌وا له‌سه‌دا 20ی كێشی منداڵه‌كه‌ت كه‌م ده‌كات و چیتر منداڵ به‌رگه ناگرێت.
نیشانه‌كانی سكچوونی منداڵان:
سكچوون و وشكبوونه‌وه و تینویه‌تی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانن و پاشان نیشانه‌كانی تر به‌ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌وانیش بریتین له :
- تۆخبوونی ره‌نگی میز به‌به‌رده‌وامی
- كه‌م میزكردن یاخود میزنه‌كردن
- كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی و وزه‌ی له‌چاو رۆژانی ئاسایی
- بێ هێزی و نه‌بوونی ئاره‌زوو بۆ خواردن
- وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م و لێو و گریانی بێ فرمێسك.
نیشانه هه‌ره مه‌ترسیداره‌كان به‌هۆی سكچوونی منداڵانه‌وه:
هه‌ندێكی نیشانه‌ی تر هه‌یه كه به‌هۆی سكچوونه‌وه منداڵ توشی ده‌بێت و ئه‌گه‌ر زوو به‌زوو چاره‌سه‌رنه‌كرێت ئه‌وا ژیانی له‌مه‌ترسیدایه له‌وانه:
- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه شیر یان ئاو نه‌خوات.
- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه چاوی زۆر به‌قوڵا بچێت.
- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه ده‌ست و قاچی ساردبووه‌وه.
- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه زۆر خه‌واڵووبوو.
- ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌دانی زۆر خێرابوو.
رێنمایی/
* بۆ پاراستنی منداڵ له سكچوون، زۆر گرنگه له له‌دایكبوونیه‌وه تا ته‌مه‌نی دوو ساڵ شیری دایكی بخوات.
* گرنگیدان به پاكوخاوێنی منداڵ به‌تایبه‌ت له رووی كوڵاندنی ئاوی خواردنه‌وه و خاوێنی قاپ و كه‌وچك و ئه‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌نده‌ی راسته‌وخۆی هه‌یه به خواردنی منداڵه‌وه.
* ده‌توانرێت ته‌نها به گرتنه به‌ری رێوشوێنی پاك و خاوێنی ئاو و خواردن به رێژه‌ی له‌سه‌دا 95 رێگری بكرێت له توشبوون به سكچوون و رشانه‌وه.
سه‌رچاوه/ ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.