Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:57

ڕۆمانی "باخچه‌کانی سه‌رۆک" بڵاوکرایه‌وه‌

پاڵێوراوی خه‌ڵاتی پۆكه‌ری جیهانی بووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ دووه‌مین كاری وه‌رگێڕانیدا ڕه‌نجده‌ر جه‌بار، ڕۆمانی "باخچه‌كانی سه‌رۆك"ی رۆمانووسی عێراقی موحسین ئه‌لڕه‌ملی كرده‌ كوردی و خانه‌ی چوارچرا له‌ شاری سلێمانی له‌ دوتوێی 340 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوی كرده‌وه‌.

وه‌رگێڕ له‌باره‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌وه‌ ده‌ڵێت: ئه‌م ڕۆمانه‌ په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نی نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری خه‌ڵكی عێراق له‌ ئاستێكی باڵای ئه‌ده‌بیدا ده‌گێڕێته‌وه‌ و هێمایه‌كه‌ له‌ ڕێڕه‌وی ئه‌ده‌بی عێراقیدا بۆ شیكردنه‌وه‌ی مێژووی دوور و نزیكی نیشتیمان، بۆ چێژی پرسیار و گه‌ڕان، په‌ژاره‌ی تێگه‌یشتن و ڕه‌شبینی واقیعی ژیان كه‌ هه‌موو ئاسته‌كانی خه‌یاڵی ئه‌ده‌بی تێپه‌ڕاندووه‌.

ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری عێراقیه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ژیانی سێ كه‌سایه‌تی به‌ناوه‌كانی عه‌بدوڵای كافكا و ئیبراهیمی قسمه‌ت و تارقی سه‌رسامه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، كه‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ هاوڕێن، به‌ڵام بارودۆخ تووشی ناڕه‌حه‌تی و جه‌نگ و خۆشه‌ویستی و دووركه‌وتنه‌وه‌ و دیلی و كوشتن و زینده‌به‌چاڵكردن و داگیركاری و ئاژاوه‌ و سه‌ربڕینیان ده‌كات و خوێنی ,ئیبراهیم له‌ نێوان پاشماوه‌كانی ڕژێمی پێشوو و سه‌رانی ڕژێمی تازه‌دا ون ده‌بێت.

 شایانی باسه‌ ئه‌م ڕۆمانه‌ پاڵێوراوی خه‌ڵاتی پۆكه‌ری جیهانی بووه‌ بۆ ڕۆمانی عه‌ره‌بی له‌ ساڵی ٢٠١٣ وه‌رگێڕی ڕۆمانه‌كه‌ش پێشتر ڕۆمانێكی سینان ئه‌نتوانی به‌ناوی "كوشتن له‌ به‌غداد" كردووه‌ به‌ كوردی.

سه‌رچاوه‌/ هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.