ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی نه‌خۆشیه‌كانی مناڵان زۆر به توندی به‌كارهێنانی ڕه‌وڕه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات له‌لایه‌ن دایكان و باوكانه‌وه كه بۆ یارمه‌تی دانی پێ‌گرتن و ڕۆیشتنی مناڵ زۆر باوه ؛ له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه :
۱ ـــ ڕێگری ده‌كات له گه‌شه‌كردنی ماسولكه‌كانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی قاچه‌كانی مناڵ :چونكه به هۆی ڕه‌وڕه‌وه زۆر به ئاسانی مناڵه‌كه ئه‌توانێت بسوڕێته‌وه بێ به‌كارهێنانی ماسولكه‌كان .
۲ ـــ مناڵ به هۆی ڕه‌وڕه‌وه به ئاسانی ئه‌گاته هه‌ندێ شوێن كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی دروست ئه‌كات : بۆ نموونه نزیك بوونه‌وه له زۆپا ؛ یان ده‌ستی ئه‌گات به كووپ و پیاڵه‌ی چا و قاوه‌ی گه‌رمی سه‌ر مێز له كاتێك دا بێ ڕه‌وڕه‌وه زه‌حمه‌ته بێگاتێ ۰
۳ ـــ زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری كه‌وتن له‌سه‌ر قادرمه یان به‌ر ده‌رگا چونكه مناڵه‌كه زۆر خێرا ئه‌ڕوات به هۆی ڕه‌وڕه‌وه ۰
٤ ـــ دواكه‌وتنی پێ گرتن بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته یان زیاتر له چاو مناڵێكه‌وه كه ناخرێته ڕه‌وڕه‌وه ۰
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.