Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:34

له‌ iphone دا پیتی i بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه‌

بریتییه‌ له‌ پێکەوە گونجانی نێوان ئینتەرنێت و ماکینتۆش لە بەکارهێناندا .
کوردستان TV
100%


هه‌ریه‌كه‌ له‌ iPad, iPhone,iTunes, iPod,  ،iMac  بریتین له‌ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پل ، واته‌ پیتی i له‌ سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ بوونی هه‌یه‌ ، به‌لام زۆربه‌مان نازانین مه‌به‌ست له‌م پیته‌ چیه‌ .

پیتی ئای له‌ ئێستادا بووه‌ به‌ نیشانه‌یه‌ك كه‌ ئامێره‌كانی ئه‌پلی پێده‌ناسرێته‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ کۆمپانیاکە لە ساڵی 1998 کۆمپیوتەری ماکینتۆشی بەرهەمهێنا کە ناوی لێنابوو iMac .

له‌م كاته‌ی "ستیڤ جۆبس " ئامێری ئای مكدی خسته‌روو ، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ، پەیوەندی نێوان پیتی  I  و بەرهەمە نوێکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوه‌ ، جۆبس وشەی iMac ده‌گه‌رێنێته‌وه‌  بۆ پێکەوە گونجانی نێوان  ئینتەرنێت و ماکینتۆش لە بەکارهێناندا .

كاتێك له‌ ساڵی 2007 ئایفۆن به‌رهه‌مهێنرا یەکێک لە سێ هۆکاری شێوازی دروستکردنەکەی بریتی بوو لە پەیوەندی ئینتەرنێتی ، لەوکاتەوە  سەرجەم ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ سیستمی پەیوەستبوونیان بە ئینتەرنێتەوە تێدا بنیاتنراوە و پاشان پێشگری I ئەو پەیوەست بوونەی بە  مانا دیاریکراوەکەی‌ لەدەستدا، بۆیە بوو بە نیشانەی ناسینەوەی مارکەی ئەپڵ .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.