Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 06:28

کتێبی " ته‌لار و رامان " ی تایبه‌ت به‌ مندالان بڵاوکرایه‌وه‌

كۆكراوەی پەیامی دەیان كتێبی پەروەردەیی و دەروونی و كۆمەڵناسییە
کوردستان TV
100%

تەلار و ڕامان كتێبێكی چاپكراوی نووسەر و هونەرمەند "یووسف عەبدولقادر"ە، لەدووتوێی 70 لاپەڕەی قەشەنگ و جواندا چاپ كراوە.

تەلار و ڕامان كتێبێكی زانستیە، نووسەر وەك پەروەردەكارێك هەوڵی داوە بەرنامەیەكی رۆژانە لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە(كاتی لەخەو هەڵسان) تاكو 9ی شەو(كاتی نووستن) بۆ منداڵ دابنێت.

شیعرەكانی نێو كتێبەكە بە هەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزیی چاپكراون، هاوكات لەگەڵ شیعرەكان وێنەی پێویست دانراوە، كە وێنەكانیش لەلایەن هونەرمەندەوە دروست كراون.


نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌  " یوسف عه‌بدولقادر" روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ، ئامانج لە پەروەردەی منداڵان ئەوەیە كە یارمەتی منداڵان بدەین، بۆ ئەوەی بە دروستی گەشە بكەن، بە جوانی پێ بگەن، بە باشی ڕەفتار و هەڵسوكەوت بكەن، هاوكات كەسێتیی بەهێز و بڕوا و متمانە بەخۆبوونیان لا دروست بكەن، بتوانن پشت بە توانا و بەهرەكانی خۆیان ببەستن، هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەن، پابەندبن بە بەها جوانەكان و دووربكەونەوە لە شتە نەرێنییەكان.

 ئه‌م نووسه‌ره‌ گله‌یی له‌ چاپخانەكانی كوردستان  ده‌كات به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هیچ گرنگییان نەداوە بە چاپكردنی كتێبی منداڵان، بگرە زۆربەیشیان هەر بەشێكیان نییە بەناوی كتێبی منداڵانەوە، ، ئەمە لە كاتێكدایە كە پێویستە منداڵ لە ماڵ و قوتابخانە فێری زۆر شت بكرێت كە بووەتە پێویستی لە ژیاندا وەكو: فێربوونی زمانێكی دیكە جگە لە زمانی دایك، كۆمپیوتەر، مۆسیقا، وێنەكێشان، كاری دەستی و وەرزش كردن.

زۆر پێویستە دایك و باوكان كتێبی " تەلار و ڕامان "بیخوینەوە، چونكە كورتكراوە و كۆكراوەی پەیامی دەیان كتێبی پەروەردەیی و دەروونی و كۆمەڵناسییە .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.