Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:16

نقومبوون له‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا

له‌ ماوه‌ی‌ 100 ساڵی‌ رابردوودا زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س تێیدانقوم بووه‌
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك زانای‌ به‌ریتانیی نهێنی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ئاشكراده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و شوێنه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 100 ساڵی‌ رابردوودا زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س تێیدانقوم بووه‌.

زانایانی‌ زانكۆی ساوسهامپتونی به‌ریتانیی ئاشكرایده‌كه‌ن، نقومبونی مرۆڤ و پاپۆڕه‌كان له‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، په‌یوه‌ندی به‌ تیژیی و به‌هێزیی شه‌پۆله‌كانه‌وه‌ له‌و شوێنه‌دا هه‌یه‌، كه‌ تێیدا درێژیی شه‌پۆله‌كان ده‌گاته‌ 30 مه‌تر.

ئه‌و زانا‌ به‌ریتانیانه‌ ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌ ، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی‌ 1997دا تێبینی ئه‌و شوێنه‌ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ گوڕ و توانای‌ شه‌پۆله‌كان له‌ ئاستی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا به‌جۆرێكه‌، توانای نقومكردنی گه‌وره‌ترین پاپۆڕی هه‌یه‌. 
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.