Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:49

بارێکی تایبه‌ت به‌ کڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی له‌ندن ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و باره‌ نایاساییه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی به‌ریتانیا ده‌ستی پێكردووه‌
بارێكی تایبه‌ت به‌ كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی له‌ندن ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ورده‌كاری ئاشكرابوون و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بارێكی تایبه‌ت به‌ پارچه‌كانی درووستكردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ نیاز بوو له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كه‌ی له‌نده‌نه‌وه‌ بیانگوازێته‌وه ‌بۆ وڵاته‌كه‌ی. 

ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی وێڕای  ئاماژه‌پێدان به‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئیڤنینگ ستاندارد، بڵاویكرده‌وه‌، كارمه‌ندانی به‌شی كۆنتڕۆڵی فڕۆكه‌خانه‌ی هیترۆ له‌ له‌نده‌ن، دوای پشكنینی باری فڕۆكه‌یه‌ك چه‌ند پارچه‌یه‌كی نامۆیان ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه‌ كه‌ له‌ بواری پیشه‌سازی نه‌وت و درووستكردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی به‌ركار دێن. 

مونیك رێنج جێگری نووسینگه‌ی سنووری به‌ریتانیا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هیترۆ رایگه‌یاند: كارمه‌نده‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌یه‌كی لاسیتیكیدا گرتووه‌ به‌ ناوی، ئۆ رینگ كه‌ به‌كاردێت له‌ بواره‌كانی درووستكردنی چه‌كی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی و پیشه‌سازی نه‌وتی و درووستكردنی كلاوه‌ی ئه‌تۆمی. 

ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: كه‌ ئێران به‌ نیاز بووه‌ ئه‌و پارچه‌ پیشكه‌وتووه‌ تایبه‌تیانه‌ له‌ ژێر ناوی به‌كارهێنانی له‌ بواری پاڵاوتنی نه‌وت بنێرێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی. 

له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و باره‌ نایاساییه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی به‌ریتانیا ده‌ستی پێكردووه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ساڵی 2015 رێكه‌وتنێكی ئه‌تۆمی له‌ نێوان پێنج وڵاته‌ زلهێزه‌كه‌ی جیهان و ئێران واژۆ كرا كه‌ به‌ پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ نابێت ئێران له‌ ماوی ساڵێكدا زیاتر له‌ 300 كیلۆ ئۆرانیۆمی پیتێندراو به‌رهه‌م بێنێت و ئه‌و رێژه‌یه‌‌ش بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌ به‌كار دێت. 

هاوكات ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پڕۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی موشه‌كی بالستیكی ئێران ده‌كات كه‌ به‌ پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له‌ ئێران قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.