هه‌ندێك توێكڵی میوه هه‌ی سوودی بۆجه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر به‌سووده لێره‌دا باس له هه‌ندێك له‌و میوانانه ده‌كه‌ین:
-توێكڵی پرته‌قاڵ
خواردنی توێكڵی پرته‌قاڵ یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی له‌ش ده‌دات، هه‌روه‌ها مه‌ترسی توشبوون به گیرانی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر پێكهاته‌ی ریشاڵی یارمه‌تی نه‌هێشتنی قه‌بزی و غازاتی سك ده‌دات به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی كۆڵۆنیان هه‌یه.
2-توێكڵی لیمۆ
توێكڵی لیمۆ سودێكی ته‌ندروستی باشی هه‌یه، رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له ده‌ركردنی ژه‌هری له‌ش ده‌بینێت و له‌ش له داخوران ده‌پارێزێت و دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه، هه‌روه‌ها توێكڵی لیمۆ یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی له‌ش ده‌دات و دڵ له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
3-توێكڵی شوتی
توێكڵی شوتی یارمه‌تی چالاكردنی سورانی خوێن ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌رزی په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه رایده‌گرێت به‌یه‌كسانی.
4-توێكڵی ئه‌نه‌ناس
خواردنی توێكڵی ئه‌نه‌ناس سودی زۆری هه‌یه به‌ڵام مه‌به‌ست له‌مه توێكڵی ناوه‌وه‌یه نه‌ك ده‌ره‌كی، به‌هۆی ترشی ئۆمیگای 3 یارمه‌تی هه‌رسكردنی گه‌ده ده‌دات و خێرای ده‌كات، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێت سودێكی باشی هه‌یه.
5-توێكڵی كیوی:
خواردنی توێكڵی كیوی چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی هه‌وكردن بوون یان توشی حه‌ساسیه‌ت بوون بۆ ئه‌وه‌ی دژی بوه‌ستێته‌وه، ناهێلێیت زیاتر گه‌شه بكات.
6-توێكڵی مۆز
توێكڵی مۆز پێكهاته‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی خه‌مۆكی ده‌بن، چونكه ئارامیان ده‌كاته‌وه، هه‌ره‌ها پارێزگاری له چاو ده‌كات دژی دروستبوونی ئاوی سپی، جگه له‌وه‌ی توێكڵی مۆز ددان سپی ده‌كاته‌وه و پاكی ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه/ زانیاری گشتی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.