Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:34

هیزه‌ر ناوێرت: پۆمپیۆ و چاوشئۆغڵو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی باشیان ئه‌نجامداوه‌

هاوڕابوون بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانیان
کوردستان TV
100%

هیزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو و هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند" هه‌ردوولا تاوتوێی زۆر بابه‌تیان كردووه‌ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشیان ئه‌نجامداوه‌.

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌مریكا، هیزەر ناوێرت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌" له‌ رێكه‌وتی 3ى ئاب له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو كۆبوونه‌وه‌. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی زۆر بابه‌تیان كردووه‌ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشیان ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها هاوڕاشبوون له‌سه‌ر به‌رده‌میدان به‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتاییهێنان به‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.‌

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.