Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 23:38

تێکشکانی هێلیکۆپته‌رێکی روسی 18 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان به‌ تیمی نێو فڕۆكه‌كه‌شه‌وه‌ سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی تێكشكانی هێلیكۆپته‌رێكی روسی 18 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌ و قوربانیانی نێو فڕۆكه‌كه‌ش فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای ئه‌نكورن.

هێلیكۆپته‌رێكی روسی له‌ جۆری می 8 له‌ هه‌رێمی كراسنۆیارسك كه‌وته‌ خواره‌وه‌ له‌ ئاكامدا 18 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و سێ كه‌سی نێو قوربانییه‌كانیش له‌ تیمی نێو فڕۆكه‌كه‌ بوون.

قوربانیانی نێو فڕۆكه‌كه‌ فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای ئه‌نكور بوون و هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ش به‌ هۆكاری هونه‌ری یان به‌ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ راگه‌یه‌نراوه‌.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی رووسیا ده‌ڵێن: هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو كیلۆ مه‌تر به‌ ئاسماندا فڕیوه‌، دوای تێكشكانه‌كه‌ی ئاگری تێبه‌ر بووه‌و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی به‌ تیمی نێو فڕۆكه‌كه‌شه‌وه‌ سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.